Education Officer


2021-08-16


[Erbil,Iraq ]

ناونیشانی کارکردن: کارمەندی پەروەردە و په رەپێدان

جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو

کاتەکانی کارکردن:  ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە

شوێنی کار: سەرۆکایەتی دەزگا-بەشی ئازیزان و بێ هاوژینان

مووچەی مانگانە: ١،٠٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی

پلە: ٧

ڕێککەوتی ڕاگەیاندن:  ١١-٠٨-٢٠٢١

دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV:  ١٦-٠٨-٢٠٢١

 

مەبەست: ئەم كارە بواری سەرپەرشتیكردن لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و هاوكارییەكان دەگرێتەوە تایبەت بە پەروەردەكردن و پەرەپێدانی ئازیزان.

 

أ/ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان:

 

  • بەشداریكردن لە ئامادەكردنی پلانی بەرنامەی كۆمەڵایەتی و سەرگەرمی و چالاكی و كارە جۆراوجۆرەكان كە پێشكەش بە ئازیزان دەکرێت.
  • هەماهەنگیكردن لەگەڵ ئەو لایەنانەی كە دەیانەوێت خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن كە لەگەڵ پێداویستی ئازیزان و خێزانەكانیان یەكدەگرێتەوە.
  • بەدواداچوونی سەردانە مەیدانییەكان بۆ داوا پێشكەشكراوەكان لە حاڵەتی سوودمەندبوون.
  • دەستبەری دابینكردنی چاودێری ئازیزان و منداڵە بێ ماڵەكان.
  • دانانی پلان و بەرنامەیەك كە لە بەرژەوەندی ئازیزان بێت و چاودێریكردن و گەشەپێدانی توانا و بەهرەكانیان لەخۆ بگرێت.
  • پێداچوونەوەی بە راپۆرتی خولی لە بارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان و بەرزكردنەوەی بۆ بەڕێوەبەریی راستەوخۆ.
  • هەر كار و ئەركێكی تر كە بەڕێوەبەری راستەوخۆی پێی رادەسپێرێت.

بڕوانامەی زانستی:

  • دبلۆم بەلای کەمەوە.

 

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:

 

  • ئەزموونی له سێ ساڵ كەمتر نەبێت له بواری كاركردن له رێكخراوه مرۆییەكان.
  • بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (ناوەند).
  • توانای چارەسەر کردنی کێشەکان.
  • توانای شیکردنەوە و بڕیاردان.
  • ڕاستگۆیی و متمانەیی.
  • پەیوەندی بەستن و کارامەیی لە پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسانی تر.

 

زمان:

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆر باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

To help us track our recruitment effort, please indicate in your email/cover letter where (vacanciesiniraq.com) you saw this job posting.

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked *